كۆمسیۆن: رێگا بە هیچ قەوارەیەكی سەربازی نادرێت بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ قەوارەیەكی سەربازی لە كۆمیسیۆن تۆمارنەكراوە و رێگایان پێنادرێت بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەشێكی سەركردەكانی حەشدی شەعبی فێڵیان كردووە و پێشتر ناوی خۆیان وەك قەوارەیەكی سیاسی تۆماركردووە.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند، هیچ قەوارەیەكی سەربازی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكراوە و رێگای پێنادرێت وەك قەوارەی سەربازی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، هەر كەسێكی سەربازی-ش ئەگەر خۆی كاندید بكات، ئەوا دەبێت سەرەتا دەستلەكاربكێشێتەوە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی 2013ـی پەرلەمانی عێراق، كە پەرلەمان سەرقاڵی هەمواركردنەوەیەتی، هیچ قەوارەیەكی سەربازی بۆی نییە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات.

146 قەوارەی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق لە كۆمیسیۆن، ناویان تۆماركردووە، رۆژی 27ـی ئەمانگە، دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانێتی قەوارەكان لە كۆمیسیۆن دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *