سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

سەفین دزەیی: حکومەت و پەرلەمان پێداچوونەوە بەسیستەمی موچە دەکەن

باسک نێت:

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەت لەگەڵ لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان پێداچوونەوە بۆ سیستەمی موچە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەندێک گۆرانکاری یاسایی یان رێنمایی پێویستە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەری خەندانی راگەیاندووە:” پێداچوونەوە بە سیستەمی موچە دەکرێت و سەبارەت بە موچە پاشەکەوتکراوەکانیش، وتی”گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە پەیوەندی ھەیە بەو داھاتەی دێتە خەزێنەی حکومەت”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و دیاریکردنی کاتەکەی، دزەیی ئەوەی خستەڕوو”سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، نامەی ئاراستەی پەرلەمان کردووە کە لەماوەی ٣مانگ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

بەوتەی سەفین دزەیی، تائێستا نازاندرێت ئەو شاندەی کە دەچێتە بەغدا لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ دانوستان، ئەندامەکانی کێ دەبن.

ماوەی دووساڵەحکومەتی ھەرێمی کوردستان، سیستەمی پاشەکەوتی موچە جێبەجێدەکات، لەئێستادا کار بۆ ئەوە دەکات موچەی ھێزەکانی پێشمەرگەش پاشەکەوت بکرێت.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *