يوسف محەمەد، سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى كوردستان

ئایا یوسف محەمەد لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی خانەنشین دەبێت؟

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە و لەبارەی خانەنشین بونیشی رایگەیاند، لە پەرلەمانی کوردستان یاسایەک ھەیە تایبەت بە خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران، لەکاتێکدا پێشتر پڕۆژەیەکیان بۆ ئەو پرسە لەپەرلەمان خستبووەڕوو بۆ ئەوەی خانەنشینی نەمێنێت.

ئەمڕۆ یوسف محەمەد کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەنجامدا و ڕایگەیاند:”بە سەربەزیی و ئاسوودەییەوە دەست لەپۆستی سەرۆکی پەرمانی کوردستان ھەڵدەگرێت”.

لەبارەی ئەوەی ئایا موچەی خانەنشینی وەردەگرێت دوای دەستلەکارکێشانەوە یوسف محەمەد ڕایگەیاند:”دەستخۆشی دەکەن موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران نەمێنێت و لەئێستاشدا گوێبیستی ئەوە دەبین حکومەت پڕۆژەی ھەیە بۆ نەمانی خانەنشینی پەرلەمانتاران”.

وتیشی:”لە پەرلەمانی کوردستان یاسایەک ھەیە تایبەت بە خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران، لەکاتێکدا پێشتر پڕۆژەیەکمان بۆ ئەو پرسە لەپەرلەمان خستبووەڕوو بۆ ئەوەی خانەنشینی نەمێنێت، و ھیواردارین خانەنشینی نەمێنێت”.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *