لەساڵی نوێوە ھەموو خێزانێک مانگانە ئەم پارەیەی لێ وەردەگیرێت

باسک نێت-سلێمانی

چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای ساڵی داھاتوەوە وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لەشاری سلێمانی لەھاوڵاتیان دەستپێبکات، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی شارەوانی ئاشکرادەکات.

ڕزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند:”بۆ وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لەھاوڵاتیان لەناو سەنتەری شاردا, سلێمانی بەسەر ھەشت زۆندا دابەشکراوە”.

ڕاشیگەیاند:”لەو زۆنانە تائێستا چوار زۆنی لەڕێگەی تەندەرەوە دراوەتە کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لەھاوڵاتیان لەلایەن کۆمپانیاوەو تەنھا چوار زۆرنی ماوە کە پێشتر تەندەریان لێوەرگیراوەو پێویستە بڕیاریان لەبارەوە بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”بەشێک لەو کۆمپانیانەی بەئەرکی کۆکردنەوەی ئەو پارەیە لەھاوڵاتیان ھەڵدەستن داوایانکردوە لەبڕی ٩%ی داھاتە کۆکراوەکە سودمەندبن و بەشێکی دیکەیان داوای زیاتریان کردوە، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە”.

ڕونیشیکردەوە:”میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە لەھاوڵاتیان بەگوێرەی ڕێنماییەکان دادەنرێت و لەگەڵ تەواوکردنی کاری تەندەرەکان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دەخرێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە”.

ئەوەشی وت:”چاوەڕواندەکرێت یەکلاکردنەوەی ئەو تەندەرانەی تایبەتن بەوەرگرتنی ئەو پارەیە لەھاوڵاتیان بکەوێتە سەرەتای ساڵی داھاتوەوە، جگەلەوەش چاوەڕواندەکرێت وەرگرتنی پارەی تایبەت بەخۆڵ و خاشاکیش لەتەواوی ھاوڵاتیان و دوکانداران و خاوەنکارەکان لەسەرەتای ساڵی نوێیەوە کاری پێبکرێت”.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *