داعش : ئەبوبەكر بەغدادی دەگەڕێتەوە

رێكخراوی داعش لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بە هاتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی دەكات بۆ عێراق لەماوەیەكی نزیكدا.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە، رێكخراوی داعش لە راگەیەندراوێكیاندا ئاشكرایدەكەن، ئەو هێرشەی كرایە سەر فازیل سەبعاوی بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی “الشریعە” و تیرۆركردنی چەندین كەسیتری گرتە ئەستۆی خۆی.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، سەبعاوی لەگەڵ پێنج كەسدا كە خێزان‌و منداڵەكانیشی لەگەڵدا بوون لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە باشووری رۆژئاوای كەركوك تیرۆر كرا.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە، كە بەم نزیكانە ئەبوبەكر بەغدادی دەگەڕێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە كۆتا هەواڵ و چارەنووسی بەغدادی ئەوەیە كەلە بنكەی رمیلان لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیر كراوە.

 

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *