ئەردۆغان ئەنجومەنێكی هاوسەرۆكایەتی لەگەڵ عومەر بەشیر واژوو كرد

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا كە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیاو عومەر حەسەن بەشیر سەركۆماری سوودان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، “هەنگاوێكی بەرجەستە هەڵنراوە بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای هاریكاری ستراتیجی”.

ئاشكراشیدەكەن، ئەنجوومەنەكە لە لایەن هاوسەرۆكایەتییەوە بەڕێوەدەبرێت كە هەردوو سەركۆمار بەردەوامی پێدەدەن و ئامانجیشی دیاریكردنی ستراتیجییەتی پەیوەندییەكانە لە بوارەكانی هاریكاریدا‌و لە وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتدا گرووپی پلاندانانی ستراتیجی هاوبەش پێكهێنراوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیەكان و هاریكاریەكانی نێوان هەردوو وڵات.

لە راگەیەنراوەكەدا هەردوو سەرۆك كۆمار ئەوەش روون دەكەنەوە، سەركۆماری توركیا، لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری سوودان، سەردانی فەرمی بۆ سودان ئەنجامداوەو سەردانەكەش لە چوارچێوەی قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكان و بەهێزكردنی هاوبەشییە ئابووریی و بازرگانییەكان پشتبەستن بە پەیوەندیە ریشەیی و مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە.

 

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ هەینی (24ی كانوونی دووەمی 2020) نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:100 دۆلار بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *