بومەلەرزە شاری تاران دەهەژێنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-12 جارێكیتر بوومەلەرزەیەك بەگوڕێكی مام ناوەند شاری تارانی هەژاندەوە.

دەزگای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئێرانی بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزیەك بە گوڕی (4.2) پلە رێختەر شاری تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاندووە.

مەڵبەندی بومەلەرزەزانی لە زانكۆی تاران ئاشكرایكردووە، بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ناوچەی مەلاردی شاری تارانی لە سنووری پارێزگاری ئەلبورز هەژاندووەو قوڵاییەكەشی (12) كیلۆمەتر بووە.

هەروەها بومەلەرزەیەكیتر ناوچەی سەفادەشتی لە هەمان پارێزگا بە گوڕی 1.5 پلەی رێختەر لەرزاندووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە هەفتە رابردوو بومەلەرزەیەكیتر بە گوڕی 5.2 تارانی هەژاند و هاووڵاتییەك گیانی لەدەست دا و بە دەیان هاووڵاتیتر بریندار بوون.

لای خۆشییەوە پسپۆڕێكی ئێرانی هۆشداری ئەوە دەدات لە ئەگەری روودانی بومەلەرزە بە گوڕێكی تا رادەیەك بەهێز هیچ كەسێك لە شاری تاران توانای ئەوەی نییە خۆی رزگار بكات.

 

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *