مامۆستایانی ناڕازی لە ئێستادا خۆپیشاندان ئەنجام نادەن

لەبەر مەترسی تێكدانی خۆپیشاندانەكان، مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان هەڵپەساردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان لە ئێستادا هەڵپەساردووە، ئەوەش لەبەر مەترسی بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەكان.

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگەیاند، تاكو ئەم دۆخە بەردەوام بێت دەست بە خۆپیشاندانەكان ناكەینەوە، بەڵام بایكۆت بووەتە واقیعێك و سەرجەم ناوچەكانی گرتوەتەوەو ئێمەش پشتیوانیان لێدەكەین.

ئاشكراشیكرد، تاكو نەزانین توانای كۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندانەكانمان هەیە دەست پێ ناكەینەوەو لە ئێستادا لە خۆرێكخستنەوەی خۆمانداین.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *