مووچەی یەكەم وەزارەت بەبێ‌ پاشەكەوت دابەشدەكرێت

بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم خەرج دەكرێت و لە ئێستاشدا سەرجەم ژمێریارییەكانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان ئاگاداركراون بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12 بە تەواوی و بێ‌ پاشەكەوت.

ژمیرَیارێك لە تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە ئاگاداركراوینەتەوە، كە لیستی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندان و پزیشكان بۆ مانگی 12 بە بێ‌ پاشەكەوت (كۆی مووچە) ئامادەبكەین.

وتیشی، “پێمان وتراوە، كە تا ڕۆژی هەینی دەبێت لیستەكان ئامادەبن و ڕەوانەی تەندروستی سلێمانی بكرێن و دواتر ڕەوانەی بەغدا دەكرێن بۆ خەرجكردنی”.

لای خۆشیەوە، ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، پرسیارێكی زۆرمان لێ دەكرێت لە سەر ئەگەری ناردنی مووچەی پزیشكان و كارمەندان لە حكومەتی ناوەندەوە، ئێمە لەسەر فەرمانی هەردوو بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەن هەموو هەمەئاهەنگیەك و ئاسانكاریەك دەكەین بۆ ئەو بڕیاڕە و لیستەكانی فەرمانبەران دەنێرینە بەغداد.

ڕاشیگەیاند، لیستەكان وردبینی كراوە و لە پڕۆسەی سەركەوتووی بایۆمەتریدا بژار كراوە و ئامادەیە و چاوەڕوانی ئەوانین.

هاوكات ئیدارەی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پێویستە بە زووترین كات نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان لیستی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە بكەن لە زووترین كاتدا و ڕەوانەی تەندروستی بكەن.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *