سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و ب,ومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم، سبەی پێشبینی دەكرێت ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بەگشتی هەوراوی بێت، دەشڵێت:”لە هەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەش و هەوای بۆ سبەی شەممە 30-12-2017 بڵاوكردەوە و بە پێی پێشبینیەكان ئاسمانی شارەكانی هەولێر و دهۆك هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاسمانی شاری سلێمانی و كەركوك هەور دەبێت و لەكاتەكانی درەنگدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ.
729122017_26001028_974926162657408_3452293104237438048_n

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *