وه‌زیرێكی ئیسڕائیل نوێژی باران بارین ده‌كات

وەزیرێكی حكومەتی ئیسرائیلی لەشاری قودس بەشداری كرد لە نوێژی باران بارین، ئەوەش بەهۆی ئەو وشكە ساڵییەی لەو ناوچەیە سەری هەڵداوە.

(ئۆری ئارێیل) وەزیری كشتوكاڵی ئیسرائیلی هاوشانی حاخامەكانی جولەكە بەشداری كرد لە نوێژی باران بارین لەشاری قودس.

لە سنووری ئیسرائیل ماوەی چوار ساڵە شەپۆڵێكی وشكە ساڵی ناوچەكەی گرتۆتەوەو تاكو ئێستاش بەردەوامە.

بەشداری كردنی ئەو وەزیرەی حكومەتی ئیسرائبلی لەنوێژی باران بارین، نیگەرانی و دەنگۆی لێكەوتۆتەوە، هێندێك پێیان وایە ئەو وەزیرە دەبێت پلانی چارەی ئەو دۆخە بكات، نەوەك بچێت نوێژی باران بارین بكات، ئەویش لە وەڵامدا رایگەیاندووە، ئەوان زۆر شتیان كردووە، بەڵام هیچیان وەكو نوێژ نییەو بە مسۆگەریش كاریگەری نوێژەكە دەردەكەوێت.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *