نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى حكومەتى هەرێم لەگەڵ پاولۆ جێنتیلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کرد

باسک نێت-ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کرد و ڕایگەیاند، ھیوادارین بەپەلە دیالۆگی نێوان بەغداد و ھەولێر دەستپێبکاتەوە.

ماڵپەری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە پاولۆ جێنتیلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نووسیویەتی :”پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھیوادارین بەپەلە دیالۆگی نێوان بەغدا و ھەولێر دەستپێبکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و دیموکراتدا و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی ٢٠٠٥”.

وتووشیەتی:”ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھان دەدەن دیالۆگ بکەن و ھاوکاری یەکتربن”.

لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەڵێت:”بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەک خاڵی ھاوبەشمان دەمێنێتەوە و زۆر ڕازین بەو ھەنگاوانەی لە ڕووی سەربازییەوە نراون بۆ ڕزگارکردنی دوایین ئەو شارانەی لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە:”سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکان فاکتەرێکی بنەڕەتییە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان و پێشگیری لە گەڕانەوەی ھەڕەشەی تیرۆر”.

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، ئیتالیا کە ڕاھێنان بە ھێزە چەکدارەکان و پۆلیسی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات، لەڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەمێنێتەوە.

بابەتی دواتر

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە باسك نێت ـــ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *