ئەندەنوسیا سێ وەرگێڕانی تری قورئانی پیرۆزی بڵاوکردەوە

باسک نێت:

وەزارەتی کاروباری ئایینی لەئەندەنوسیا سێ وەرگێڕانی تری قورئانی پیرۆزی بڵاوکردەوە، بەمەش لەئەندەنووسیا قورئانی پیرۆز بۆ ١٣ زمان وەرگێڕانی بۆکراوە.

ئەو زمانە نوێیانەش بریتین لەزمانی(مەلایۆ ئەمبۆ) کە دانیشتوانی دوورگەکانی مالوکۆ قسەی پێ دەکەن، زمانی بالینیسی کە زمانی ئاخاوتنی دوورگەی بالییە، ھەروەھا زمانی گروپی ئەتنیکی بەنجەر لەھەرێمی کالیمنتانی باشوور.

شایانی باسە لە ئەندەنوسیا جگە لەزمانی رەسمی وڵات(بەھاسا ئەندەنوسیا) نزیکەی ٧٠٠زمانی لۆکاڵی ھەیە، ئیسلام لەسەردەمی خەلیفەی عەباسی ھارونە رەشیدەوە گەیشتووەتە ئەندەنوسیا کاتێک کۆمەڵێک بازرگان دێنە بەغدا و موسوڵمان دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و دەکەونە بانگەوازکردن بۆ ئیسلام.

ئێستا ئەندەنوسیا بەگەورەترین وڵاتی ئیسلامی دادەنرێت لەڕووی جوگرافیاو رێژەی دانیشتوانەوە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *