به‌غدا قه‌ره‌بووی هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سلێمانی دابەشكردنی خۆراك ڕۆژانە بەردەوامە و بەم نزیكانە برنجی مانگی هەشت دەستپێدەكات، دەشڵێت: “بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیان لەلایەن لیژنەیەكەوە مانگە فەوتاوەكانی بەشە خۆراك دیاری دەكرێت”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی بە بێ وەستان دابەشكردنی خۆراك بەردەوامە.

وتیشی، “لە ئێستادا دابەشكرنی برنج بەردەوامە و خەریكە مانگی حەوت تەواو دەبێت و بڕێكی دیكەی برنجمان بەدەست دەگات و دەست بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی هەشت دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، هیچ بڕیارێكی نوێ بۆ قەرەبوو كردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان بەدەستمان نەگەیشتووە، دیاریش نیە چەند بەشەخۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان لای حكومەتە.

ئاشكراشیكرد، بۆ دیاریكردنی بەشە فەوتاوی خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بڕیارە لیژنەیەك لە بەغداوە بێت بۆ دیاریكردنی بەشەخۆراكی مانگەكان ئەوانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێكی نۆێ نیە.

ماوەی دوو ساڵە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بەڕێكی و لەكاتی خۆیدا دابەشنەكراوە و فەوتاوە و لەگەڵ بەشە شیری منداڵان، حكومەتی عیراق-یش پابەندی خۆی بۆ قەرەبووكردنەوە دووپات كردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاری كۆتایی لێ‌ نەدراوە و بڕیارە لیژنەیەك بەشە فەوتاوەكان بخەمڵێنێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی بكات بۆ بڕیار لێدانی.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *