له‌ چه‌مچه‌ماڵ نوێژه‌ بارانه‌ ئه‌نجام درا

نوێژە بارانە، هاوڵاتیانی لە دەشتێکدا کۆکردووەتەوە و بە کۆمەڵ نوێژ دەکەن.

لە قەزای چەمچەماڵ، ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نزیكەی سێ هێندەی بارانی ئەمساڵ باران باریبوو، ئەم کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارینەی ئەمساڵ، بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دروستە.

لێرە چین و توێژە جیاجیاكان سەرجەم دوعاو پارانەوە و نوێژەكانیان بۆ داواكردنی بارانە، ئەم جۆرە نوێژە ئاداب و تایبەتمەندی خۆی هەیە و مێژویەكی دێرینی هەیە لە نێو پەیرەوكارانی ئاینی ئیسلامدا و هەر ساڵێك بێ بارانی بێت موسوڵمانان ئەم نوێژە ئەنجامدەدەن.

مژدە شوانی، بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ ڕاگەیاند، مێژووی نوێژە بارانە بۆ سەردەمی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) دەگەڕێتەوە، کە ئەو زەمانەش باران نەباریوە نوێژە بارانەیان ئەنجامداوە و لەدوای نوێژەکە بارانی ڕەحمەت باریوە.

بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان ساڵانە لە ناوەراستی وەرزی پایزەوە بارانبارین دەستپێدەكات تا كۆتاییەكانی وەرزی بەهار بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارەکانی كەشناسی چەمچەماڵ تا ڕۆژەكانی كۆتایی ئەم مانگە ٥٨.٨ ملم باران باریوە، لەكاتێكدایە پارساڵ تا ئەم كاتە ١٧٢.٢ ملم باران باری بوو.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *