پەرلەمان بەدواداچوون بۆ لابردنی زمانی كوردی لەسەر پسوولەی خۆراك دەكات

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕوونكردنەوەی لەوەزارەتی بازرگانی عێراق كردووە لەبارەی بەكارنەهێنانی زمانی كوردی لەسەر پسولەی خۆراك و ئەو وەزارەتەش دەڵێت: هەڵەیەكی بێمەبەست بووەو لەهەوڵی چارەسەركردنیدان.

نووسینگەی (ئارام شێخ موحەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ بەنووسراوی ڕەسمی داوای لەفەرمانگەی پلاناندان ‌و بەدواداچوونی سەر بەوەزارەتی بازرگانی عێراق كردووە ڕوونكردنەوە بدات لەبارەی هۆكاری بەكارنەهێنانی زمانی كوردی لەسەر پسولەی خۆراكی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، كە پێشێلكردنی مادەی چواری دەستووری عێراقە.

نووسینگەكە بڵاویشیكردۆتەوە، كە هەمان ڕۆژ فەرمانگەی ناوبراو بەدوو نووسراوی جیا وەڵامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی داوەتەوەو لەنووسراوی یەكەمیاندا ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی نەبوونی پەیوەندیان لەگەڵ فەرمانگەكانی پسولەی خۆراكی هەرێم و بەبێ مەبەست زمانی كوردی لەسەر پسولەكان نەنووسراوەو پەیوەندییان كردووە بەچاپخانەی (نەهرەین)، كە ئەركی چاپكردنی پسولەكانی لەئەستۆیە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسەو تەئكیدیشیان كردووە، كە ئەو داوایە بۆ ساڵانی داهاتوو بەهەند وەردەگرن.

هاوكات لەنووسراوی دووەمدا، كە فەرمانگەی پلاناندان و بەدواداچوون ئاڕاستەی چاپخانەی نەهرەینی كردووە تێیدا داوای لێدەكات زمانی كوردی بۆ پسولەی خۆراكی هاوڵاتیانی هەرێم لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی ‌و دهۆك زیاد بكرێت.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *