پەروەردە لەسەر ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە بێ‌ پاشەكەوت ئامادەكراوه‌ و دەشڵێت: “سوپاس و دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی پەروەردەكەمان دەكەین، كە توانیویانە لەم ڕۆژی پشوەدا لیستی مووچە ئامادە بكەن”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (باسك نێت) نێردراوە ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ شەممە 30/12/2017 فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری و وردبینی پەروەردەكەمان دەستیان كرد بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12/2017 بە بێ پاشەكەوت.

ڕاشیگەیاندووە، لیستەكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە داواكراوە و بڕیارە لە مانگی 1/2018 سەرف بكرێت.

وەك لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “سوپاس و دەست خۆشی لە فەرمانبەرانی پەروەردەكەمان دەكەین، كە توانیویانە لەم ڕۆژی پشوەدا لیستی مووچە ئامادە بكەن، نمونەیان زۆر بێت”.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *