لە سلێمانی هەلی كار بۆ نزیكەی 2 هەزار گەنج دابین دەكرێت

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەن لەمانگی چواری ساڵی ئایندەدا هەلی كار بۆ هەزار تا 2 هەزار گەنج دابینبكەن.

یوسف یاسین، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بێكاری زۆر بووە هەوڵدەدەن لەبودجەی فرۆشتنی زەوی لەمانگی چواری ساڵی 2018دا هەزار تا دوو هەزار گەنج بۆماوەی دوو مانگ بخەنە سەركار بۆ خزمەتی باخ و سەوزاییەكانی سلێمانی.
ڕونیشیكردەوە، ئەم بڕیارە تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.

ناوبراو پلانی ساڵی 2018ی خستەڕوو و وتی:” پلانمان بۆ ساڵی 2018 هەیە، كە پاركی بۆنەكان لەبناری گۆیژە دروستبكەن كە جێگەی زیاتر لە 100 هەزار كەس دەبێتەوە بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمە گەورەكان، هاوكات پاركی ئۆتۆمبێل بۆ پێنج مزگەوتی گەورە دروستدەكەین كە تەعزیەی تێدا ئەنجامدەدرێت و شەش بازاڕی میللی لەدەوروبەری بازنەیی مەلیك مەحمود دروستدەكەین، هەروەها 800 مەغزەن دروستدەكەین كە 200دانەی بەڕادە بۆ بازرگانەكان”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی 2017 توانیویانە كارەكانیان بەباشتر لەساڵانی ڕابردوو ئەنجامبدەن.

باسیلەوەشكرد، بودجەی ئەمساڵیان 498 ملیۆن دینار بووە كە 22 پڕۆژەیان پێ ئەنجامدراوە، و بەفرۆشتنی زەوی یانزە پڕۆژەیان خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە تێچووەكەی 2 ملیار و 600 ملیۆن دینار بووە و پارەی دیكەشی لێ ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داهاتی ئەمساڵیان جگە لەمانگی دوانزە 10 ملیار و500 ملیۆن دینار بووە و پەنجا پڕۆژەیان پێ ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، 370هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە.

 

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *