حكومەت مووچەی ئەم كەسانە دەبڕدرێت

بەپێی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەی كردووە سەبارەت بە مووچە، بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی بكات بۆ پەسەندكردنی، نزیكەی 400 پلەی وەزیفی لە وەزیر و بریكاری وەزیر بەركەوتەی پڕۆژەكە دەبن، كە بەو پلەیە خانەنشین كراون و ئەو وەزیفەیان نەبینیوە لە پێشتردا.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە (خەڵك)ی وت، “لەو پڕۆژە چاكسازیەی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاڕاستەی پەرلەمانی دەكات نزیكەی 400 پلەی وەزیفی لە وەزیر و بریكاری وەزیر مووچەكانیان ڕادەگیرێت.

وتیشی، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەسەر مووچەكەیان دەدات، لەوەی ئیتر مووچە وەرنگرن یاخود بڕیارێكی نوێیان بۆ دەربچێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەوانەی لە پڕۆژەكەدا مووچەكەیان ڕادەگیرێت ئەوانەن، كە بە پلەی باڵا خانەنشین كراون و پێشتر ئەو ئەركەیان نەبینیوە، وەك وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوبەری گشتی.

پڕۆژە یاسای (چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەڕماڵە) بە بڕیاڕی ژمارە 129ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرا و ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *