بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

ئەمرۆ پێنج شەمممە کاتژمێر ٩:٢٣ خولەک نرخی نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ٦٢دۆلار و ١٢ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک واتە ٤٩ سەنت بەرزبووەوە.

ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٨ دۆلار و ١٣ سەنت، واتە ٢٩ سەنت بەرز بووەوە.

بەردەوامی کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپێک و ڕووسیاوە بۆبازارەکانی جیھان و کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ و ھەروەھا خواستی زۆری چین بۆ نەوت بوونەتەھۆی بەردەوام بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.

بابەتی دواتر

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *