یاریزانێکی بەناوبانگی ئەڵمانی پشووەکانی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەردەبات

باسک نێت:

یاریزانی یانەی ھامبۆرگی ئەڵمانی مێرگیم مافرای بڕیاری داوە پشووەکانی زستانی ئەمساڵی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەر ببات، مافرای تەمەن ٣١ساڵە بەشێوازێکی جیاواز پشووەکەی بەسەر دەبات و لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆ کەنارەکانی دەریا و ئوتێلە گەورەکان و شوێنە گەشتیارییە تایبەتەکان دەچێتە شاری مەککەو لەوێ دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی بایلدی ئەڵمانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مێرگیم مافرای بەڕەگەز ئەلبانیدا کردووە کە یاریزانێکی پابەندە بەئیسلامەوە لەوبارەیەوە پرسیاری لێ کردووە ، یاریزانە ئەڵمانیەکە دەڵێت: جاری دووەمە سەردانی مەککە دەکەم و ئەم شارە تایبەتمەندی خۆی ھەیەو لەوپەڕی جوانیدایە، شارێکی نموونەییە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا خۆی بگۆڕێت.
مافرای دەڵێت: لەمەککە مرۆڤ ھەموو شتێکی لەیاد دەچێتەوە و بارودۆخێکی ھێمن و ئارامی بۆ دەڕەخسێت، من لەمەککە ھەست دەکەم رۆحم بۆ شوێنێکیتر رۆیشتووە، تەنانەت لەو کاتەدا یاری تۆپی پێیشم لەیاد دەچێتەوە، کە مەحاڵە لەھیچ گەشت و گەڕان و پشوویەکدا تۆپی لەیاد نەمێنێت.

 

ژ.ک

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *