نرخی نەوت بەرزبووەوە

باسک نێت:

بەپێی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوەش بەھۆی کەمێک دابەزینی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەمرۆ دووشەممە کاتژمێر ٦:٤٤ خولەکی بەیانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ٦١.٦٢ $، واتە ١٨ سەنت بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە٦٧.٧٧ $، واتە ١٥ سەنت بەرزبووەتەوە.

بەردەوامی کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپێک و ڕووسیاوە بۆبازارەکانی جیھان و کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ و ھەروەھا خواستی زۆری چین بۆ نەوت بوونەتەھۆی بەردەوام بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.

ژ.ک

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *