جەستەی یەکێک لە سەرنشینەکانی کەشتیە نەوت ھەڵگرەکەی ئێران بەسوتاوی دۆزرایەوە

باسک نێت:

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لەسەر زاری لایەنە پەیوەندیدارە فەرمیەکانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، جەستەی یەکێک لە سەرنشینەکانی پاپۆڕە نەوت ھەڵگرەکەی ئێران بە سووتاوی دۆزراوەتەوە.

لەو بارەیەوە موحەمەد راستاد، سەرۆکی دەزگای دەریاوانی سنورە ئاوییەکانی ئێران بە ئیسنای راگەیاندووە، “جەستەی مردووەکە بۆ لێکۆڵینەوەی توێکاری ڕەوانەی شەنگەھای کراوە”.

دوێنێ یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی حکومەتی چینەوە بڵاویکردەوە، “کەشتییەکی نەوت ھەڵگری ئێرانی گڕی گرتووە و ئەو نەوتەی ھەڵیگرتووە ڕژاوەتە دەریای ڕۆژھەڵاتی چین، ئەوەش دوای ئەوەی خۆی کێشاوە بەکەشتییەکی چیندا”، بەڵام تا ئێستا تیمەکانی رزگارکردن نەیانتوانیووە تیمی کەشتییەکە رزگاربکەن.

ھێزە دەریایەکانی ئەمەریکاش پەیوەندیانکردووە بەتیمەکانی گەڕان و پشکنین، ھەروەھا بەفرۆکەی سەربازییەوە بەدوای دەستەی سەرنشینانی کەشتییەکەدا دەگەڕێن کە ژمارەیان ٣٢ کەسە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *