سوریا؛ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕوسیا و سوریا دەیان کەس بونەتە قوربانی

باسک نێت:

بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانییەکانی سوریا بەردەوامە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا لەناوچەکانی ریفی دیمەشق و ئیدلیب دەیان کەس کوژران و برینداربوون بەھۆی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ڕوسیاو رژێمی سوریاوە.

ھەروەھا چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رووبەڕووی چەند ھێرشێکی زەمینی سوپای رژێم بوونەتەوە.

ھاوکات لەھەردوو شارۆچکەی مدیرا و عەرەبین ١٦ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی بۆردومانەکانی روسیاوە بوونە قوربانی و سوپای رژێمی بەشار ئەسەدیش لەزەوییەوە ھێرشی بەرفراوانی بەتۆپ و موشەک کردە سەر شارەکانی حەرستاو دوما و ئوتایا و عەین ترما.

لە لایەکی دیکەوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ سەربازی سوپای سوریای دەسگیرکردووە لەناوچەی حرسا، پێگەکانی نزیک لەرژێمی سوریاش باس لەدەسگیرکردنی سێ چەکداری ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن.

ژ.ک

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *