لە سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ خۆی کوشت

باسک نێت-سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کچە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، بەڵام بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشە و گیانی لە دەستدا.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستا ھۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە “لێکۆڵینەوەی ورد” لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە .

ژ.ک

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *