ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و وەزیرەکانی یەکگرتوو ماڵئاوایی دەکەن

باسک نێت-ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ماڵئاوایی دەکەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێودەچێت.

محەممەد ھاودیانی، وەزیری کار‌وکاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان لە پشی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند:”وەک وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ چەند ساتێکی کەم بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین، ئەوەیش وەک وەفایەک بۆ ئەو کاتانەی پێکەوە کارمان کردووە و ماڵئاوایی دەکەین”.

ھاودیانی روونیکردەوە، بۆ دواجار وەزیرەکانی یەکگرتوو بۆ کۆتاییھێنان بە کارەکانیان سەردانی وەزارەتەکانیان دەکەنەوە، ھەم بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی ماویانە ھەم بۆ ماڵئاوایی لە فەرمانبەرەکانیان.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا وەزارەتەکانی کارەبا، کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت.

لەمانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ سەلاحەدین بابەکر، کە لە پشکی یەکگرتوو وەزیری کارەبا بوو “بەھۆی خراپی دۆخی کارەبا و دابیننەکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکان” دەستی لە پۆستەکە کێشایەوە. ھاوکات دوای دوورخستنەوەی وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ١٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامی بەوەکالەت بەڕێوەدەبرا.

کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ یەکگرتووی ئیسلامی یاداشتێکی ٢٤ خاڵی رادەستی حکومەت کرد کە تێیدا داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە، باشکردنی بژێوی خەڵک و چاکسازی بەپەلەی دەکرد، دواتر شاندێکی دانوستاندکاری یەکگرتوو دووجار لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی یاداشتەکە کۆبووەوە، بەڵام ئەنجامێکی ئەرێنی نەبوو، ھەر بۆیە

شەوی سێشەممە ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨ سەلاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کشانەوەی حیزبەکەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند و گوتی “بڕیارەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی دراوە و ھەموو وەزیرەکانی یەکگرتووش بە بەڵێ دەنگیان بۆ کشانەوەکە داوە”.

ژ.ك

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *