نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد و دەمانەوێت پەیوەندییەکانی ئێمە و بەغدا بە تەواوی ئاسایی بکرێتەوە.نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، بڕیاری کشانەوەی یەکگرتوو لە حکومەت لە کاتی خۆی نەبوو و نیگەرانی کردین.

سەرۆکی حکومەت ئەوەشی وت ، لەگەڵ پەرلەمان کۆدەبینەوە بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم و بڕیاری لە بارەوە دەدەین.

ھاوکات ڕاشیگەیاند، بە ھیواین سەبارەت بە ناردنی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی لەگەڵ بەغداد بە تەواوی ڕێککەوین و موچەکە بێت و لە ئێستادا لە بەغداد کۆبوونەوە لەسەر ئەو بابەتە دەکرێـت.

سەبارەت بە پێدانی بڕی دوو ملیۆن دۆلار بە یەکێتی لەڕێگەی مەلا بەختیارەوە سەرۆکی حکومەت وتی ،” ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە ھیچ بڕە پارەیەک نەدراوە پێیان”.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەم ھەفتەیەدا شاندی ھەرێم و بەغداد کۆبوونەوە و دواتر ڕایانگەیاند، گەیشتووەنەتە کۆنوسێک و لە داھاتوودا کاری زیاتری لەسەر دەکەن.

ژ.ک

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *