دادگای سەربازى میسر سزای لە سێدارەدانی بۆ یوسف قەرزاوی دەرکرد

باسک نێت:

دادگای سەربازی میسر، دوێنێ چوارشەممە سزای لە سێدارەدانی بۆ ٨ کەسایەتی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین دەرکرد، کە ٤ لەوانە حوکمەکانیان بە غیابی بووە.

دوێنێ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، دادگایەکی سەربازی میسری، سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ ١٠ کەسی دیکە بە ئامادەبوونی خۆیان و ٦ کەسی دیکەش بێ ئامادەبوونی خۆیان دەرکرد و سزای تاوانکاری لەسەر کەسێکی دیکە لابرد بەو پێیەی کۆچیی دوایی کردبوو.

لە لیستی ئەو کەسانەی کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ناوی بانگخواز یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان و عەبدولڕەحمان بیڕ موفتی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین و مەحمود غەزان ئەندامی مەکتەبی ئیرشادی ڕێکخراوەکە.

دادگا سەربازییەکە تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ ئەو کەسانە، کە بانگەشە بۆ پەکخستنی دەستور و ڕێگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەسەڵات کە مامەڵەی دەسەڵاتەکانی خۆی بکات.

ژ.ک

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *