بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامەو رێژەی مامۆستایانیش لە زیادبووندایە

بەهمەن ئەحمەد مامۆستای ناڕازی راگەیاند، وەك رۆژانی رابردوو ئەمڕۆش ژمارەیەكی زۆر لە قوتابخانەكان بایكۆتی دەوامیان كردووەو وەك پێشتر بڕیارمانداوە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین یاری بە قووتی مامۆستایان بكرێت لەنێوان هەرێم‌و بەغدادا.

ئاشكراشیكرد، تاكو موچەی تەواوەتی وەرنەگرین ناچینە هۆڵەكانی خوێندن، چونكە ئەمە بایكۆت نییە، ئەمە ئەو حاڵەتەیە كە مامۆستا ناتوانێت دەوام بكات و لە ماڵەوە دانیشتووە.

سەبارەت بە فشارەكانی وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان، ناوبراو رایگەیاند، تا ئێستا هیچیان نەوتووەو ناشتوانن هیچ فشارێك بكەن، چونكە ئەوی پابەند نییە بە گرێبەستی نێوان مامۆستاو حكومەت، حكومەت‌و پەروەردەیە پابەند نابێت بە هیچ یەكێك لە بڕگەكانی ئەو گرێبەستەی لەنێوانماندا هەیە.

رونیشیكردەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێمە هەمانە تاكو ئێستا 60% مامۆستایان بایكۆتیان كردووە بەتایبەت لە سنوورەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، ئەوانەشی كە رۆیشتونەتەوە هیچ كاریگەریەكان نییە، چونكە ناتوانن بەشێوەیەك تەواوەتی قوتابخانەیەك بەڕێوەبەردن.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *