ئەگەرى ڕوودانى هاوشێوەى سێربرينتشا لەغوتەى رۆژهەڵات

دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ سوپای رژێمی بەشار ئەسەد بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا توانی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە حەلەب دەر بکات ئێستا ئەیەوێت ھەمان ئەزموون لە غوتەی رۆژهەڵات دووبارە بکاتەوە، کەناڵی جەزبرە لەڕاپۆرتێکدا مەترسی روودانی قەسابخانەیەک ئاشکرا دەکات لەو ناوچەیەو ئەگەری دروستبوونی كۆمەڵكوژييەكى ھاوشێوەی سێربرینتشای بوسنە لەسوریا بەدوور نازانێت، ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناکەی سربەکان لەساڵی ١٩٩٥ ئەنجامیان دا.

لەگەڵ چڕکردنەوەی ھێرشەکانی سوپای ئەسەدو میلیشیا ھاوپەیمانەکانی و بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەوەیە کۆمەڵکوژییەک لەسەر دەستی ئەو سوپایە ڕوو بدات وەک ئەوەی سربەکان لەسێربرینتشا ئەنجامیان دا.

ژ.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ هەینی (24ی كانوونی دووەمی 2020) نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:100 دۆلار بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *