بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی پێشوازی له‌ شاندێكی په‌يه‌ده‌( P Y D )ده‌كات 

سه‌رله‌ به‌يانی ئه‌مرۆ ٥ / ٣ / ٢٠١٨ له‌ شاری سلێمانی بەريزان موحسين محەمەد ئەمين به‌رپرسی مه‌كته‌ب و ئارام كەمال به‌رپرسی په‌يوه‌ندييه‌ كوردستانيه‌كان و مەلامحەمەدشارباژێڕی وعوسمان عەلی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب پێشوازييان كرد لەشانديكی پارتى يەكێتى  ديموكراتى(په‌يه‌ده‌) كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان سلێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌يه‌ده‌ له‌ باشور و مەحمود ره‌شۆ ئه‌ندامی نوێنه‌رايه‌تيه‌كه‌.

شاندی ميوان به‌ وردی باسيان له‌ بارودۆخی رۆژئاوا به‌ گشتی و عه‌فرين به‌ تايبه‌تی كرد و بزووتنه‌وه‌ی ئيسلاميش وێرای دوپات كردنه‌وه‌ی نيگه‌رانی له‌ كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ربونی خه‌لكی سڤيل هيوای خواست به‌ زوويی ئه‌و هيرشانه‌ بۆ سه‌رعه‌فرين رابگيريت و كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەر بكرێن و خه‌لكی بگه‌رينه‌وه‌ سەر ژيانی ئاسايی خۆيان .
وه‌فدی ميوان سوپاسی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی كرد بۆهاوسۆزی و هاوخه‌ميان بۆ گه‌لی كورد له‌ رۆژئاوا .

ژ.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *