گومان دەکرێت لایەن ڕووسیاوە پلانی کوشتنیان دانرابێت!

باسک نێت:

جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند “پاش نێوەڕۆی یەکشەممە لە بازاڕێکی شاری سالزبری ڕۆژئاوای باشوری بەریتانیا سێرگێی سکریپال تەمەن (٦٦ ساڵ) لەگەڵ یولیای کچی (٣٣ ساڵ) پـێکەوە لە ھۆش خۆیان چوون و بورانەوە و بە پەلە بە ئەمبوڵانس بەرەو نەخۆشخانە بران”.

بۆریس جۆنسۆن ئاماژەی بەوەداوە “ھەرچەندە لە ئێستادا پەنجەی تاوان ئاڕاستەی ھیچ لایەک ناکەم، بەڵام بە حکومەتەکانی سەرانسەری جیھان دەڵێـین ھەوڵی کوشتنی کەسانی بێ‌تاوان لەسەر خاکی بەریتانیا بەبێ سزادان تێپەڕ نابێت”.

بەپێی بڵاوکراوە میدیاییەکانی بەریتایا “ھێشتا باری تەندروستیان لە مەترسیدا وە نازانرێت بە چی وەھایان لێھاتووە، بەڵام گومان دەکرێت لایەن ڕووسیاوە پلانی کوشتنیان دانرابێت، ھەرچەندە دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی لە پشت ڕووداوەکەوە بووبێت”.

سێرگێی سکریپال کاتی خۆی ئەفسەر بوو لە دەزگای ھەواڵگری لەشکری ڕووسیا و ھەتا پـلەی کۆلۆنێل گەیشتبوو. ساڵی ٢٠٠٦ دەسـتگیرکرا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای زانیاری دەرەوەیی بەریتانیا ئەوەی بە MI-٦ ناسراوە. دادگایەکی ڕووسیا بە ١٣ ساڵ زیندانی سزای دا، بەڵام ساڵی ٢٠١٠ لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بۆ ئاڵوگۆڕی سیخوڕە دەستگیرکراوەکان، سێرگێی سکریپال ئازادکرا و ڕەوانەی بەریتانیا کراوە.

ش.ک

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *