نیشانەکانی کەمی زینک!

باسک نێت:

١. دەرکەوتنی زیتکە، بیرۆ(ئەکزیما)، وشکبونی پێست، ھەڵئاوسانی پێست، ڕوتانەوەی قژ، درەنگ چاکبونەوەی برین.

٢.دروستبونی برین یان سوتانەوەی ناودەم وە سپیبونی ڕوی زمان بەبێ ھۆکارێکی دیاریکراو.

٣.نەمان یان لاوازبونی ھەستی بۆنکردن و تامکردن، ھەندێکجار ئەبێتەھۆی شەوکوێری بەتایبەت ئەگەر کەسەکە بەتوندی توشی کەمی زینک بوبێ.

٤.کەمبونەوەی بەرگری لەش، دروستبونی کێشە لە کۆئەندامی ھەناسە و گەدە و ڕیخۆڵەکان، ھەوکردن لەبەشەجیاوازەکانی لاشەدا.

٥.سکچونی دریژماوە بەبێ ھۆیەکی دیاریکراو.

٦.کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.

٧.کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای فێربون ھەیە وە کەسەکە ھەستیار ئەبێت و ڕەفتاری نائاسایی ئەکات، وە توشی دڵتەنگی و خەمۆکی ئەبێت.

٨.لەمناڵدا کەمی زینک گەشە دوائەخات وە یەکێکە لە ھۆکارەکانی لاوازی گەشەی جەستەی لە مرۆڤدا.

٩.لەکاتی دووگیانیدا ئازارەکانی دایک زیاددەکات و توشی خوێنبەربونی ئەکات، بەپێدانی ئیسترۆجین کە زینک ی تیابێت چارەئەکرێت.

١٠.لە پیاودا ئەبێتەھۆی کەمدەردانی ھۆڕمۆنی نێرەکی تێستۆستیرۆن، وە دواخستنی باڵغبون.

لە ژناندا ئەبێتەھۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەش و زیادبونی گەردیلە سەربەستەکان و توشبون بە کیسی ھێلکەدان و چەندین نەخۆشیتر، بەمەش ڕێژەی ھۆڕمۆنی نێرینە تێستۆستیرۆ زیادەکات.

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *