دەقی راگەیێندراوی کۆشکی سپی و پەیوەنديیە تەلەفۆنییەکەی نێوان مایک پێنس و  عەبادی

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەیانکرد. هەردوو سەرکردە باسیان لە پابەندبوونی تەواوی ئیدارەی ترەمپ بۆ پاراستنی کریستیانە چەوساوەکان و کەمایەتییە ئاینییەکانی دیکە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد؛ پابەندبوونێک کە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەلایەوە گرنگە.
ئەوان هەروەها باسیان لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری داهاتووی عێراق و ئەو راپۆرتانە کرد کە باس لە هەوڵی ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەکەن و جەختیان لەسەر پێویستی هەڵبژارنی ئازاد و دادپەروەرانە کردەوە، بەجۆرێک ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەش تێیدا بەشداربن کە بەهۆی شەڕی دژی داعشەوە ئاوارەبوون.
ماك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حه يده ر عەبادی  سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لە سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش و جەختی لەسەر هاوبەشی بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سوپای ئەمریکا و هه موو هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتی کردەوە.
هه روه ها جێگری سەرۆکی ئەمریکا خۆشحاڵبوو کە زیاتر گوێی لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێدانی بڕی یەکەمی هەندێک لە مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. هەردوو سەرکردە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ پەیوەندییە زیادکراوە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه مريكا ده ربرىوه.                                    و. ش.ك

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *