لەترسى تێگرتنيان بەرپرسان دەبە ئاويان قەدەغە كرد ببرێتە هۆڵى مەراسيمى يادى كيمياباران

ئەمساڵيش كەرنەڤاڵى وتارخوێندنەوەى بەرپرسان لەهەڵبجە لەيادى كيمياباراندا ئەنجام درا و خەڵكى شارەكەش بەكەمى بەشداريان كردو زياتر ميوانەكانى دەرەوە ئامادە بوون، ئەوەى جێگاى سەرنج بوو چاوەڕوانى بەرپرسان بوو بۆ كاردانەوەى هاوڵاتيان كە لەئێستادا بەهۆى قەيرانەكان و كەمتەرخەمى حكومەت لەخزمەتكردنى هەڵەبجە تووڕەو بێزارن، بەم هۆيەشەوە هەندێ ڕێوشوێن گيرابوويەر، لەوانە قەدەغەكردنى  بردەنەژوورەوەى دەبەى ئاو بۆ ناو هۆڵى مەراسيمەكە ، رۆژنامەنووس دانا عومەر لەفەيسبوكى تايبەتى خۆى نووسيويەتى ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانم بوو رێگرى ئەو پاسەوانەى بەردەم هۆڵەكەبوو لەبردنە ژوورەوەى دەبەى ئاو، دواتر پاسەوانێكيان پێى وتم راستيەكەى لەبەر ئەوەيە دەبە ئاوەكانيان بگرنە سەر مەنەسەكە!

دەقى نووسينەكەى رۆژنامەنووس دانا عومەر

ڕوداوێكی ناوازە لە یادی ٣٠ ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

ئەمڕۆ وەك ڕۆژنامەنووسێك لە ڕوماڵی یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئامادەبووم، كاتێك كە ڕۆشتمە ناو هۆلەكەوە دەبەیەك ئاوم بەدەستەوە بوو پۆلیسێك بانگی كردم و وتی ئەو دەبەئاوە قەدەغەیە ببرێتە ژورەوە دەبێت بماندەیتێ، زۆر سەرم سوڕما بەقسەكەی، بۆیە مناقەشەی ئەوەم لەگەڵاكرد كەبۆچی قەدەعەیە وتی لەبەر ئەوەی ئاو لەژورەوە داندراوە، ئەم وەڵامە منی ڕازی نەكرد بۆیە بەردەوام بووم لەسەر مناقەشەكردن ناچار پۆلیسێكیان پێی وتم ڕاستیەكەی لەبەر ئەوەیە كە دەترسن خەڵك دەبە ئاوەكانیان بگرنە سەر مەنەسەكە.
لەدڵەوە پێكەنیم بەو بیركردنەوەیەی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بۆ پاراستنی خۆیان كردوویانەتەوە، ئاخر دەوڵەت مەداران تۆ كە لەدوای ٣٠ ساڵ لەوە بترسن لەشارێكی زامداری وەك هەڵەبجە دەبەی ئاو بگیرێتە سەروچاوە ناشیرینەكەت بۆ دەسەلات چۆڵ ناكەن، باشە بیرتان لەوە نەكردووەتەوە ئەگەر دەبەی ئاویش نەبێت هەموو كەس جوتێك پێڵاوی لەپێدایە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *