ڕابەرى گشتى بەتەلەفون بارى تەندروستى مامۆستا كاميل عەبدولقادر بەسەر دەكاتەوە

دوا نيوەڕۆى ئەمڕۆ(٣/١٦) كەهاوكاتە لەگەڵ يادى كيميابارانى هەڵەبجە بەڕێز مامۆستا عيرفان عەلى عەبدولعەزيز ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى لەڕێگاى تەلەفونەوە پەيوەندى كرد بەمامۆستا كاميل عەبدولقادر يەكێك لەبريندارەكانى شانزەى سێى هەڵەبجە كە ئێستا بۆ چارەسەر لەوڵاتى ئەڵمانيايە.  ڕابەرى گشتى هەواڵى تەندروستى مامۆستا كاميلى پرسى و دوعاى شيفاو چاكبوونەوەى بۆ كردو هيواى خواست بەتەندروستى باشەوە بگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە، لەبەرامبەردا مامۆستا كاميل خۆشحاڵى خۆى بۆ پەيوەندييە تەلەفونييەكەى بەڕێز ڕابەرى گشتى دەربڕى و سوپاسى بەسەركردنەوەكەى كرد.

هەر ئەمڕۆ بەڕێز ڕابەرى گشتى پەيوەندى كرد بەمامۆستا هۆشمەند مورادەوە كە لەمەراسيمى يادى هەڵەبجەدا وتارى بنەماڵەى شەهيدانى كيميابارانى خوێندەوەو دەستخۆشى لێكرد، ڕابەرى گشتى پشتيوانى خۆى و بزووتنەوەى ئيسلامى بۆ ناوەرۆكى وتارەكەى كەس و كارى شەهيدانى كيمياباران دووپات كردەوە كە هەمووى گلەيى و رەخنەو داواكارى ڕەواى بنەماڵەى شەهيدان و خەڵكى هەڵەبجە بوون.

ژ.ك

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *