هێڵی ئاسمانی ئوردن گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێم دەستپـێدەکاتەوە

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شانەشینی ئوردن ڕایگەیاند گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای مانگی داهاتووە دەسـتپـێدەکاتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ ئاژانسی فڕانس پـرێس وتی لە 1 ی مانگی چوارەوە گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەکە دەسـتپـێدەکاتەوە و نرخی بلیتێک بۆ هەردووسەر بە 395 دۆلار دەبێت.

باسی لەوەش کردووە لە ئەمڕۆ هەینیـیەوە و هەتا کۆتایی ئەم مانگی سێـیە، گەشتیاران دەتوانن بلیت بۆ گەشتەکانی 1 ی مانگی چوار هەتا 8 ی مانگی شەش ببڕن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە هەفتانە 10 گەشتیان بۆ هەولێر و 4 گەشتیان بۆ سلێمانی دەبێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *