دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی ناوچە كێشەلەسەرەكان دەردەكات

باسك نێت
ئەمین بەكر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند “دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی دوی ئەمساڵ، داواكاریەكم بۆ بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بەرزكردەوە، دەربارەی ناوچە كێشە لەسەرەكان، دادگای ناوبراو هەستا بەدەركردنی بڕیارێك لەسەر داواكەی ئێمە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ناوچە كێشە لەسەرەكان هەمو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە پێش (2003) بەدەست حكومەتی هەرێمەوە نەبون.

وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جەختی كردوەتەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت چارەنوسی ئەو ناوچانە بەپێی مادەی (140) یەكلا بكرێتەوەو وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: بەمەش دادگای ناوبراو ئەو بڕیارەی پێشوی پوچەڵ كردەوە كە لە مانگی دەی ساڵی (2017) بۆ هەمان مەبەست دەریكرد بوو، ناوەڕۆكەكەی وابو كە شارەكانی خانەقین و جەلەولاو سەعدیەو خورماتو و شەنگارو مەخمورو شارو شارۆچكەكانی تری بەناوچەی بێ كێشە واتە سەر بە بەغدا دانابو، بەڵام گرنگی ئەم بڕیارە نوێیە لەوەدایە، ئەو شارانەو هەروەها شارو شارۆچكە كوردیەكانی تری ئەو پارێزگایانەی بەناوچەی كێشە لەسەر داناوە، بەمەش بڕیارەكەی پێشوی راست كردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جارێكی تر جەختی لەسەر زیندویی مادەی 140 دەكاتەوە كە هەندێك كەس و لایەنی عێراقی و توركمانی بانگەشەی بەسەرچونی دەكەن، جگەلەوەش رێگە چارەی چارەسەركردنی كێشەی ئەو ناوچانە دیاریدەكات، بە تایبەت كە بڕیارەكانی ئەو دادگایە یەكجارین و بۆ هەمو لایەك پابەندن.

ب.هـ

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *