بانكی رافیدەین سێ ملیۆن قەرز دەداتە ئەم كەسانە

باسك نێت

بانكی رافیدەین بڕیاری پێدانی قەرزی (3) ملیۆن دیناری بە كرێكارانی خانەنشین‌و كرێكارانی كەرتی تایبەت دەدات‌و بۆ وەرگرتنی قەرزەكەش، پێویست بە بوونی كەفیل ناكات.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی بانكی رافیدەینی عیراق، بڕیاری پێدانی قەرز بە كرێكارانی خانەنشین و ئەو كرێكارانەی كە دەستەبەری كۆمەڵایەتییان هەیە، بەهاوكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكرێت و بۆ وەرگرتنی قەرزەكەش، پێویست بە كەفیل ناكات.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی ئەو كرێكارە خانەنشینكراوانەی كە دەتوانن لەوەگرتنی قەرزەكە سوودمەند دەبن، 17 هەزار كەسن، هاوكات 250 هەزار كرێكاری كەرتی تایبەتیش بۆیان هەیە داوای وەرگرتنی ئەو قەرزە بكەن.بانكی رافیدەین ئەوەشی روونكردۆتەوە، پێدانی قەرزەكە لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنی بانكییەوە دەبێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە باسك نێت ـــ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *