یەكێتی مەكتەبی سیاسی هەڵبژاردەوە

باسكن-نێت

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ، ئەمرۆ جارێکی تر متمانە درایەوە بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوای هەڵوەشاندنەوەی، ئەمرۆ جارێکی تر متمانە دراوەتەوە بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وابڕیاریشە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ مەکتەبی سیاسی لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوو دووبارە وەک ئەندام لە مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراونەتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بڕیاردراوە، تا بەستنی کۆنگرە کۆسرەت ڕەسوڵ بڕیاردەری ژمارە یەک دەبێت لە ناو یەکێتیدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیژنەی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی یەکێـتی فراوانترکراوە و لە داهاتووشدا مەکتەبی سیاسی ڕۆژی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاریدەکات.

ئەم بڕیار و وتانەی وتەبێژی یەکێـتیش لە دوای ئەوە هات ، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ ئاماده‌بونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە کۆبوویەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە باسك نێت ـــ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *