پۆلیسی راپەڕین ووردەكاری شەڕەكەی دونێی ئاشكراكرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لەشەرەكەی دوێنێی گوندی كڵاوسوران هەشت كەس كوژراون و سێ كارمەندی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنیش بریندار كراون.

ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری شەڕەكەی دوێنێی گوندی كڵاوسورانی سەر بەناحیەی چوارقوڕنەی ڕاگەیاند، كەتێیدا ئاماژەی بەوەكرد: بەهۆی ئەو شەڕەوە كە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویداوە هەشت كەس كوژراون نۆ كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: لەناو كوژراوەكاندا دایك و كوڕێكی تێدایە و شەش كوژراوەكەی تریش ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 54 ساڵیدایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: سیان لەبریندارەكان كارمەندی پۆلیسی فریاكەوتنن و دوانیان بەهۆی سەختی برینەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەورەها ئاماژەی بەوەش كرد: شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە ڕویداوە و بەو هۆیەوەشەوە پێنج كەس دەستگیركراوون.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *