كاتی كردنەوەی رێگای هەولێر-كەركوك ئاشكرا دەكرێت

باسك نیت

ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كه‌ركوك، كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون.
بڕیارە سبەی دووشه‌م سوپای عێراق بەشێوەیەكی فەرمی ڕێی هەولێر – كەركووك بكاتەوە و بەرپرسێكی پۆلیس دەڵێت، ڕێوڕەسمێك بۆ ئەو مەبەستە ساز دەكرێت.
نەقیب بەكر حەسەن ئەفسەری هاتووچۆ لە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند: كردنەوەی ڕێی هەولێر – كەركوك هەموو شتێكی ته‌واو بووه‌ و سبەی دووشەممه‌ به‌ فه‌رمی ئه‌و رێگایه‌ سه‌ره‌كییه‌ دەكرێتەوە.
وتیشی: پۆلیسی هاتووچۆ دیاری كراوە و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ئەو رێگایه‌ و بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ 19ی ئازاری 2018، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی لە ڕێوڕەسمێكدا بە فەرمی شەقامەكە بكرێتەوە.
سه‌باره‌ت به‌ چاكردنه‌وه‌ی پرده‌كانیش، نەقیب بەكر حەسەن ده‌ڵێت: بەهۆی زۆری هاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگایه‌، بەشێوەی كاتی پردەكان چاك كراونەتەوە و دوای نەورۆز بەتەواوی دەكرێتەوە و ئێستا كردنەوەكە كاتییە و دوای نەورۆز چاك دەكرێنەوە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *