بەشەکەی دیکەی موچە دەبێت هەرێم خۆی لەڕێی فرۆشتنی نەوتەکەیەوە دابینی بکات

له ليدوانيكيدا سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی رەزامەند بووە بەوەی لە داهاتوودا بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و بەشەکەی دیکە دەبێت هەرێم لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابینی بکات.

ئەو وتانەی حەدیسی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا بووە لەگەڵ ئاژانسی  رويتةرز، هەروەها  ناوبراو وتووشيەتی”ئەو پارەیەی ناردوومانە بڕەکەی (٢٦٧) ملیۆن دۆلارە و بەشی موچەی یەک مانگی هەموو وەزارەتەکانی هەرێم دەکات بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشەوە.”

لەوەڵامی پرسیارێکی رۆیتەرزدا لە ئەگەری ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم لەمانگەکانی داهاتوودا حەدیسی ئاماژەی بەوەکردووە، ” حکومەتی فیدڕاڵی رەزامەندە بە ناردنی بەشێکی موچەی فەرمانبەران و بەشەکەی دیکەی دەبێت هەرێم خۆی لەڕێی فرۆشتنی نەوتەکەیەوە دابینی بکات.” بو موجه خوران.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *