دوابه دواى ناره زايى هاولاتيان و ده ستبيكردنه وه ى بايكوت و هه ره شه كانى موجه خورانى هه ريم له سه ر به رده وامى باشه كه وتى موجه له كاتيكدا بريار بوو له بيش نه وروز موجه ى وه زاره ته كانى هه ريم خه رجبكريت و دواتر ئه و به لينانه نه جوونه سه توره يى كارمه ندان و موجه خوران زياتر بوو بويه حكومه تى هةريم به به له راكه يه ندراويكى به به له ى ده ركردووه و ده لى.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كە بە نووسراوی بانكی ناوەندیی فیدراڵیی عێراق بە ژمارە (1638) لە 19/3/2018 فەرمانی خەرجكردنی دراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمو دواتریش بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵو وتەبێـژی فەرمیی بەڕێزیان جەختیان لەسەر كردەوە، بە پێویستی دەزانین ئەم خاڵانەی خوارەوە بخەینە ڕوو:
1-حكوومەتی فیدراڵی بەپێی نووسراوی سەرەوە بە ئاشكرا ئاماژەی داوە كە خەرجكردنی بڕی (317) ملیارو (540) ملیۆنو (465) هەزار دینار بۆ شایستەی داراییی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەیشەوە، نەك تەنها مووچەی تەواوی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستیو حكوومەتی هەرێمی پابەند كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم بڕە پارەیە خەرج بكات:
أ-بڕی (281) ملیارو (724) ملیۆنو (634) هەزار دینار بۆ گشت فەرمانبەرو كارمەندانی هەرێمی كوردستان جگە لە هێزەكانی پێشمەرگە.
ب-بڕی (35) ملیارو (815) ملیۆنو (831) هەزار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە.
2-بەپێی تەرخانكراوی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتی (الرعایە الإجتماعیە) لە هەرێمی كوردستان كە مووچەی خانەنشینانیش لەخۆدەگرێت، بڕی (1) تریلیۆنو (535) ملیارو (795) ملیۆن دینار تەرخان كراوە كە مانگانە دەكاتە نزیكەی (128) ملیار دینار، بەڵام لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقیدا ئاماژەی پێ نەدراوەو فەرمانی خەرجكردنی نەدراوە.
3-سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەكاتەوە كە تەرخانكراوەكانی مووچەی مووچەخۆرانو خانەنشینانو سوودمەندانی كۆمەڵایەتی لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 كەمترە لە شایستەی داراییی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنانەت بە پاشەكەوتیشەوە، بۆیە وەزارەتی داراییو ئابووری لە هەرێمی كوردستان لە توانایدا نییە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەو تەرخانكراوانەی ناو بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 خەرج بكات، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
4-بە ناچارییەوە وەزارەتی داراییو ئابووری ئەو بڕە پارەیەی لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە، لەگەڵ داهاتی نەوت لە هەرێمی كوردستان، مووچەی پاشەكەوتكراوی مانگی (11)ی ساڵی 2017ی مووچەخۆرانی هەرێمی پێ دەداتو دواتر لەبەر ڕۆشناییی ئەم پێشهاتانەدا چاوخشاندنەوەی پێویست بە سیستمی مووچەو دابەشكردنی بەسەر مووچەخۆراندا دەكرێت بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە لەبەر دەست وەزارەتی داراییو ئابووری دەبێت.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
ش.ك