سليمانى: یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی هێلی ئاسمانی فلای دوبه‌ی، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌

به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتبیه‌کان و راگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عێراقیه‌وه‌ بۆیان نێردراوه‌، بڕیاره‌ كاتژمێر 1:30 خووله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/3/2018، یه‌که‌مین گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌و به‌ره‌و عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن ده‌ستپێبکاته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی دیكه‌ له‌ ئاماده‌کاری و رێکخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانییان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

به‌هۆی بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، له‌ 29/9/2017ه‌وه‌، گه‌مارۆ خرایه‌ سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و نزیكه‌ی پێنج مانگ و نیو گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگیران.

دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ رۆژی 13ی ئاداری/ مارسی 2018، بڕیاردرا گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ هه‌ڵبگیرێت و گه‌شته‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 19/3/2018، یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی هێلی ئاسمانی فلای دوبه‌ی، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ برياره كومبانياكان نيو ده وله تيه كانيتريش ريوشوينه ياساييه كان ته واو بكه ن.
ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *