ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى دەڤەرى چەمچەماڵ بەسەر دەكاتەوە

ئەمڕۆ ٢٠١٨/٣/٢٠ بە‌ڕێز مامۆستا عيرفان عەلى عەبدولعەزيز ڕابە‌ری گشتی بزووتنەوەى ئيسلامى شارى چەمچەماڵى بەسەركردەوەو لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانى مەڵبەندى چەمچەماڵى بزووتنەوەى ئيسلامى كۆبوويەوە، پاشان سەردانى كۆمەڵێك زاناو كەسايەتى چەمچەماڵى كرد، بەڕێز ڕابەرى گشتى لەو سەردانەدا كۆڕێكی بە‌رفراوانى بۆ كە‌سایە‌تی و مامۆستاو زانایانی ئاینی و دۆستان و ئە‌ندامانی بزووتنە‌وە‌ی ئیسلامی ساز كرد و تيايدا چە‌ندین پرس و تە‌وە‌رەی گرنگ و هەستيارى تاوتوێ كرد، بەڕێز ڕابەرى گشتى باسی لە‌ بارودۆخی ھەستیاری ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ئە‌گە‌رە‌كانی ئایندە‌ كرد، ھە‌ر وە‌ھا باسی پێویستی پەرەپێدانى بوارەكانى كاری ئیسلامی و یە‌كڕیزی و تە‌بایی نێوانی ئیسلامیە‌كان و خە‌ڵكی ئیسلامخواز كرد.

ژ.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *