إيطاليا توقع اتفاقا بمليار يورو لإنشاء خط قطارات فائقة السرعة في إيران

هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان ئێران و عێراق ده‌كرێته‌وه‌

بەڕێوەبەری پرۆژەی هێڵی ئاسنی خۆرئاوای ئێران ڕایگەیاند، تاران خواستی ئەوەی هەیە تۆڕی هێڵی شەمەندەفەری ئێران لەگەڵ عێراقدا پێکەوە ببەستێتەوە.

نورەدین کەندەمی بەڕێوەبەری پرۆژەی هێڵی ئاسنی ئێران، لە میانی کردنەوەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان شاری کرماشان و ئێران ڕایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی ئاسنی خۆرئاوای ئێران بە تایبەت لە پارێزگای کرماشان، بایەخێکی ستراتیژی هەیە، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و عێراق لە سنور.

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز لە زاری ئەو لێپرسراوە ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە پشت بە هێزی کاری ناوخۆیی بەستراوە و شێوازی کارکردنی ئەندازیاری نوێش لەلایەن پسۆڕانی ئێرانەوە پەیرەو کراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە لەکاتی ڕێورەسمە ئاینییەکان لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا و سامەڕا، بە هەزاران هاووڵاتی ئێرانی بۆ بەشداریکردن سەردانی شوێنە پیڕۆزەکانی عێراق دەکەن، بۆیە چاوەڕواندەکرێت بەستنەوەی هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و عێراق، ببێتە هۆی بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی گەشتیاری ئایینی لە عێراقدا.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *