زیاتر لە 27 هەزار ئاوارەی عێڕاقی گەڕانەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا، زیاتر لە 27 هەزار ئاوارە لە سووریاو توركیا گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

ستار نەورۆز وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، تا ئێستا 22 هەزار ئاوارەی عێراق لە كەمپی هۆل لە سووریا گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان.

وتیشی، تا ئێستا وەزارەتەكەیان گەڕانەوەی پێنج هەزار ئاوارەی عێراقی لە توركیاوە تۆمار كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو ئاوارانەی عێراق دوای باشبوونی رەوشی ئەمنی‌و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانیان بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *