وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر هەرێم هات دەنگ

لەبەرامبەر هەر هەوڵێكی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، عێراق سەرزەنشتی توركیا دەكات‌و ناڕەزایی دەدەبڕێت.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرزەنشتی ئەو دەستدرێژی‌و پـێشێلكاریـیانە دەكات كە لە لایەن هێزەكانی توركیاوە دەكرێنەسەر سنوورەكانی عێراق، كە دواهەمینیان ئەو بۆردومانەی كرایەسەر گوندەكانی (ماوان و قسان و سركینان) لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر كە لە ئاكامدا بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك هاوڵاتی سیڤیلی بێ تاوان.

وتیشی، وەزارتی دەرەوە بەردوامبوونی ئەم پـێشێلكاریـیانە سەرزەنشت دەكات كە خەڵكی سیڤیل لە ڕۆڵەكانمان لە كوردستان دەگرنەوەو ئەمەش خزمەت بە پەیوەندیـیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ناگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكراشیدەكات، هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراق نەمێنێت‌و لە هەمانكاتیشدا رێگا نادەن بە هیچ دەوڵەتێكی دراوسێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەنێو خاكی عێراقدا ئەنجام بدات.

ب.هـ

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *