عەبادی دەستی دەستی بە هەرێم دەكات

باسك نێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، عەبادی دەستی بە دەستی بە هەرێم دەكات و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ ناكات .

ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر ئاشكرایكرد، لەیاسای بودجەدا ناوی هەرێمی كوردستان نەهاتبوو و تەنها ناوی پارێزگاكان هاتبوو لەكاتێكدا كە لە دەستوری عیراقدا ناوی هەرێمی كوردستان هاتبووە ودان بە حكومەتی هەرێمدا نراوە.

سەبارەت بە ناردنی مووچە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، عەبادی دەستی بە دەستی بە هەرێم دەكات و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ ناكات و داواشی لە حكومەتی بەغدا كرد كە هاوكاری حكومەتی هەرێم بكات بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی، عێراق دەیەوێ هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە‌و تەنانەت لەناویشی بەرێت.

سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان رایگەیاند، توركیا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەو دەیەوێ هەولێر و سلێمانی لە یەكتر جیا بكاتەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *